کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای ورمێ دارەکان دەبڕدرێن و بە قاچاخی دەفرۆشرێن

10:31 - 11 سەرماوەز 2720

لە "پیرانشار" دارەکانی ئەو شارە لەلایەن کەسانێکی هەلپەرستەوە دەبڕدرێن و بە کامیۆن ڕەوانەی شارەکانی دیکەی ئێران دەکرێت.

هاووڵاتییان بەنیسبەت بڕینی دارەکانی ئەو شارە و بێدەنگیی کاربەدەستانی ئیدارەی جەنگەڵبانی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

وێڕای سووتاندنی دارستانەکانی زاگرۆس و پرۆسەی کاولکردنی ژینگە و سروشتی کوردستان، ڕێژیم و دەستوپەیوەندییەکانی و هەروەها هەندێک خەڵکی بەرژەوەندیخواز، لە دارستانەکانی کوردستان شەپۆلێک لە بڕینی داربەڕووەکانیان دەست پێکردووە.

سووتاندنی دارستانەکان، بڕینی دار و فرۆشتنیان لە بازاڕەکانی شارەکانی ئێران، بڕینی دار بۆ خەڵووز، لەنێوبردنی دارستان بۆ دروستکردنی باخ و مەزرای کشتوکاڵی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کوردستاندا پەرەی سەندووە و خەڵک، ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران لە هەموویاندا بە تاوانباری سەرەکی دەزانن.