کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای "کرماشان" بنەماڵەکان لەبابەت وەرگرتنی پارەی لە قوتابییان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە

17:25 - 17 بانەمەڕ 2722

هەر ساڵ لە سەرەتای خوێندن یا دەرهێنانی کارنامەی دەرسی، بنەماڵەکان لەگەڵ دانی یارمەتی زۆر بە قوتابخانەکان بەرەوڕوو دەبنەوە.

 ئەوە لە حاڵێکدایە وەرگرتنی پارە لەبابەت دەرهێنانی کارنامە لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمەوە قەدەغە کراوە.

بنەماڵەی قوتابییان دەڵێن ماوەیەکی زۆرە کە منداڵەکانمان نەچوونەتە قوتابخانە و بە شێوەی خوازەکی وانەکانیان خوێندووە ئێستا بۆچی کە چوونەتەوە قوتابخانە لە پێش هەموو شتێکدا دەبێت پارە بدەن.

ئەو بنەماڵانە دەڵێن خراپیی باری ئابووری بڕستی لە خەڵک بڕیوە و توانایی دابینکردنی ئەو بڕە پارە زۆرەیان نییە.

ئەستاندنی پارەی زۆر لە نێوان قوتابخانە و بنەماڵەکان کێشەی گەورەی دروست کردووە و ئەو بنەماڵانەی کە لە باری ماڵییەوە کێشەیان هەیە لەسەر ئەوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.