کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای ئیلام زیاتر لە ٩٠ كەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە

15:28 - 13 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئیدارەی پزیشك قانوونی رێژیم لە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە ماوەی ٧ مانگدا ٩٣ هاووڵاتیی بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە جادەكانی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە.
ساسان رەوندی بەرپرسی پزیشك قانوونی پارێزگای ئیلام وتی: لە كۆی گشتیی ئەو گیان لەدەست داوانە ٦٩ كەسیان پیاو و ٢٤یش ژن بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا لە ماوەی ٧ مانگدا یەك هەزار و ٦٧١ كەسیش بە هۆی رووادوی هاتوچۆ بریندار بوون كە هەزار و ١٥٨ كەسیان پێاوان و ٥١٣ ش ژنان پێكیان هێنابوون.
رێژەی بریندارانی ساڵی ١٣٩١ لە پارێزگای ئیلام بە نیسبەت ساڵی پێشوو لەسەدا ١٥ زیاد بوونی بە خۆیەوە بینیوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە پارێزگای ورمێ‌ش لە ماوەی ٨ مانگدا چوار هەزار و ٣١٦ حاڵەتی رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوە و لە كۆی گشتیی ئەو رووداوە ١٠٧ هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و چوار هەزار و ٩١٣ كەسیش بریندار بوون.