
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕیشتەر کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەر لە "چلگەرد" لە ناوەندی شاری "کوهڕەنگ" سەر بە پارێزگای "چوارمەحاڵ و بەختیاری" ڕووی داوە.
شوێنی هاتنی ئەو بوومەلەرزەیە ناوەندی پارێزگای "ئەحواز" و "چوارمەحاڵ و بەختیاری" و ناوچەی "چلگەرد" بە قووڵایی ١٠ کیلۆمیتر بووە.
بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو بوومەلەرزەیەدا ١٢ کەس بریندار بوون و هەروەها زیانی بە خانووبەرەی خەڵکی ئەو ناوچانە گەیاندووە.
هەتا ئێستا سێ بوومەلەرزە لە پارێزگای "ئەحواز" و دوو بوومەلەرزە لە پەرێزگای "چوارمەحاڵ و بەختیاری" ڕوویان داوە.