![](/content/upload/1/news/50512_w920.jpg)
"فەردین حەکیمی" بەڕێوبەری گشتیی ژینگەپارێزیی "ئەلبورز"، بڵاوبوونەوەی پەتای تاعونی ئاژەڵانی پشتڕاست کردەووەتەوە و وتوویەتی: "جگە لە ئاژەڵانی ئەو پارێزگایە، ئاژەڵانی پارێزگاکانی دەوروبەریش تووشی ئەو پەتایە بوون".
تا ئێستا لە پارێزگای "ئەلبورز" زیاتر لە پێنج سەر کەڵ و بزنی کێوی لەنێو چوونە.
بەڕێوبەری گشتیی ژینگەپارێزیی "ئەلبورز" لە درێژەدا باسی لەوە کردووە کە تاعونی کاوێژکەرانی بچووک نەخۆشییەکەی ڤایرۆسییە و تایبەتمەندیی بڵاوبوونەوە و گرتنەوەی خێرای هەیە و جەختیشی کردەووەتەوە کە ئەگەر بە خێرایی پێش بەو ڤایرۆسە نەگیرێت، بەهۆی زۆربوونی مەڕوماڵاتی خۆماڵی لە ناوچەکە و کاتی چوونەدەرەوەیان، زیانێکی بەربڵاومان دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەیکە کۆنترۆڵی ئەو نەخوشییە بەنیسبەت نەخۆشییەکانی دیکە دژوارترە وتوویەتی: "بەهۆی ڕاگواستن و ڕێڕەوی زیندەوەری کێوی لە شوێنی ژیانکردنیان و هەروەها هاتوچۆکردنیان تەنانەت لە سنووری پارێزگاکانی دیکە، ئەگەری پەرەسەندنی ئەو ڤایرۆسە لە پارێزگاکانی دیکەش هەیە.