
بەپێی هەواڵیک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، شاخەوانانی شاری "پاوە" بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کیمیابارانی "هەڵەبجە" چالاکیی شاخەوانی بەڕێوە بردووە.
ئەو چالاکییە لە ساڵی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە و هەر ساڵ لە بەرنامەیەکی تایبەتدا و لەلایەن چالاکوانانی شاری "پاوە" لە سنووری "شوشمێ" تا مەزاری شەهیدانی "هەڵەبجە" ڕێپێوان بەڕێوە دەبەن.
شاری "هەڵەبجە" ٢٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، لەلایەن "سەدام حوسێن" کیمیایی باران کرا.