کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە "پاوە و نەغەدە" چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو

11:12 - 5 پووشپەڕ 2722

منداڵان و مێرمنداڵانی شاری "پاوە" کۆپەڕ و تێنووسی بەکارهێنراوی خۆیان پێشکەشی نووسینگەی ئەنجومەنی ژیوای ئەو شارە کرد و لە بەرامبەردا ئەو ئەنجومەنە چەند کۆپەڕی پەیوەندیدار بە ژینگەی وەکوو دیاری بەو منداڵ و مێرمنداڵانە بەخشی.

ئەنجومەنی "ژیوای" سەرەڕای ئاواتەخوازبوونی سەرکەوتن بۆ ئەو منداڵانە، داوای لێ کردوون کە لە کەمپەینی "کاغەز زبڵ نییە" بەشداری بکەن.

هەروەها ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن خەڵکی شاری "نەغەدە" چالاکیی ژینگەیی بەڕێوە چوو.

لەو چالاکییەدا زبڵ و پاشماوەکانی شار و دەوروبەری لەلایەن کۆمەڵێک ژینگەپارێزی ئەو شارەوە کۆ کراونەتەوە.