ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی پەسوێ و لە شاری پیرانشار بەنیسبەت کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" و هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە تێرمیناڵی گوندەکان، جادەی سەردەشت، قوتابخانەی کوڕانەی شۆرا، کۆڵانەکانی سەیدئاوا، کۆنەخانێ، ٢٤ میتری، مزگەوتی مام خەلیل، شەقامی مەنگووڕ و چەندین شوێنی دیکە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەر گۆڕی شەهید "ڕەسوڵ مەناف" و ناو شارۆچکەی پەسوێ چالاکییان بەڕێوە بردووە.