کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار خەڵک بۆ کڕینی قەند ناچارن لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستن

18:25 - 23 رەشەمه 2720

دانیشتوانی شاری پیرانشار بەهۆی گرانی و کەمیی قەند لە بازاڕدا، بۆ کڕینی چەند کیلۆ قەند ناچارن چەندین کاتژمێر لە سەفی دوورودرێژدا ڕاوەستن.

بەپیی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، خەڵکی شاری پیرانشار لە فرۆشگایەک کە  نرخی قەند بە ٥ هەزار تمەن هەرزانتر دەفڕۆشێت ناچارن چەندین کاتژمێر لە سەفدا ڕاوەستن.

''قاسم عەلی حەسەنی'' بەرپرسی یەکیەتیی عومدەفرۆشانی کەلوپەلی خۆراکی تاران ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی توانای کڕینی خەڵک، خواستی خەڵک بۆ کڕینی کەلوپەلی خۆراکی لە ئێستادا بەنیسبەت ماوەی وێکچووی ساڵی ڕابردوو ٣٥ لەسەد دابەزیوە.

ناوبراو باسی لەوەش کرد لە سەرەتای ساڵ هەتا مانگی ڕێبەندان ٢٠٠ لەسەد نرخی برینج، ٧٥ لەسەد شەکر و ٤٥ لەسەد نرخی چایی نەرخەکەیان بەرز بووەتەوە.

گرانیی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ و بێ توانایی بەرپرسانی ڕێژیم لە بەڕێوەبەریی بازاڕ و نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان، خەڵکی هەژار و کەمداهاتی کوردستانی ناچار کردووە هەتا بۆ کڕینی هێندێک کەلوپەل چەندین کاتژمێر لە سەفی دورودرێژدا ڕاوەستن.