![](/content/upload/1/news/49252_w920.jpg)
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بەماڵپەڕی "کوردستان میدیا" فەرمانداریی شاری "پیرانشار"، بەرتیل لەو کەسانە وەردەگرێت کە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن و لە هەر کەسێکیش بڕی ١ ملیۆن تمەن پاره وەردەگرێت.
ئەوەش بەهۆی ئەوەیە گۆمروکی حاجی "عومەران" بە ڕووی گەشتیارانی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن داخراوە.
فەرمانداری "پیرانشار"، نامە بەو کەسانە دەدات کە دەڕۆنە هەرێمی کوردستان، بەڵام بە هۆی دەست و پێوەندییەکانی لە هەر موسافیرێک بڕی ١ ملیۆن تمەن پارە وەردەگرێت، ئەو بەرتیلە جگە لەو بڕە پارەیەیە کە لە گۆمروک لە خەڵک وەردەگیردرێت.