کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران خەریکی پیلانێک دژی خەڵکن

12:58 - 19 بانەمەڕ 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی غەیرە کورد کەسانی نیزامی لە پیرانشار جێگیر دەکات و بە چەند بەرابەر گرانتر خانووبەرەیان بۆ بە کرێ دەگرن.

یەکێک لە بۆنگادارەکانی خانووبەرە لە پیرانشار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە وتووێژ لەگەڵ "کوردستان میدیا" باسی لەوە کرد، ئەو کەسە نیزامییانەی ڕێژیم کاتێک ئەو خانووبەرەیەی هاووڵاتییان لە پیرانشار بە کرێ دەگرن، دەیکەنە شوێنی گەندەڵی و بڵاوکردنەوەی مادە سڕکەرەکان.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بۆنگادارە، هەتا ئێستا ٥٠ هەتا ٦٠ خانووبەرە لە پیرانشار لەلایەن ئەو کەسانەوە بە کرێ گیراوە.

ئەو هاووڵاتییە باسی لەوە کرد، ئەم هەوڵە مەترسییەکە بۆ سەر شاری پیرانشار و چوارچێوەی کۆمەڵایەتیی ئەو شارە هەڵدەوەشێنێتەوە.