کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوە چوو

12:29 - 26 رەشەمه 2720

چالاکانی ژینگەیی لە پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا دەستیان بە نەمام چاندن کرد.

ئەو چالاکییە لەلایەن یانەی "شاخەوانانی هەڵگورد" بە بەشداریی ژنان و پیاوان بەڕێوە چووه.

چالاکوانان دوای بەڕێوەبردنی ئەو هەڵمەتە ژینگەییە بە گۆرانیی "خوایە وەتەن ئاوا کەی" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری جۆراوجۆری وەک "ئاگر تێبەردان و بڕینی دارستانەکان، هەڵگرتنی خیز لە ڕووبارەکان و تێکدانی لێڕەوارەکان" و لە ڕیگای دیکەوە لە هەوڵدایە سروشتی کوردستان لەنێو ببات.

چالاکانی ژینگەیی کوردستان بۆ پاراستنی سروشتی کوردستان و قەرەبووکردنەوەی خەسارە ژینگەییەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە.