کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار و بۆکان چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو

13:08 - 2 جۆزەردان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردان ئەندامانی حیزب لە  گوندی کارخانەی قەند و سێ ڕێیانی گوندی شنۆزەنگ و دربکە بە هەڵواسینی بنێری شەهید لوقمان مێهفەر پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی ناوبراو و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێ کردەوە.

هاوکات ڕێبوارانی دێموکرات لە شیناوێ، نێو شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە. لە درێژەی چالاکییەکاندا لە دەروازە شاری پیرانشار واتا فەلەکەی قورئان، لەسەر دیواری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان بە هەڵواسینی گەورە بنێرێکی شەهید لوقمان مێهفەر پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدی نەمر کاک لوقمان و سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە

لە بۆکان بۆ بەردەوامیی ڕێگای و ڕێبازی شەهیدان  چالاکیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بۆکان پەیمانی وەفاداریان لەگەڵ ڕێبازی  سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل نوێ کردەوە.