قارەمانانی دێموکرات لە پیرانشار بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ''کانی زەرد'' و بناری ''قەڵاتی شا'' بە کێشانەوە و نەخشاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و نووسینی دروشم لەسەر شاخ و بەردەکان، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە دروشمگەلی ''بژی حدکا و سەرکەوێ ڕاسان''، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دووپات کردەوە.