ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چیاکانی "گەزگەسکـ"ـی پیرانی پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو چالاکییانە لە چەند شوێنێکی شاخانەکانی ''گەزگەسک'' بەڕێوە چووە کە تازە سپای تێرۆریستی پاسداران بنکە و مۆڵگەی تێدا جێگیر کردووە.
تێکۆشەرانی حیزب لەو چالاکییەدا بە دروشمی ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" پشتیوانیی خۆیان لە حیزب دووپات کردەوە.