کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

12:59 - 22 پووشپەڕ 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە پیرانشاری سەربەرزەوە بۆ بەرزڕاگرتنی یاد و ناوی شەهید دوکتور "قاسملوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە ناوچەی "مەنگوڕایەتیـ"ـی پیرانشار لە گوندەکانی "نەمنجێ، بادیناوێ و گردیم خانێ" بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری پەیوەندیدار بە ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "قاسملوو"، وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان بە ڕێبازی شەهید "قاسملوو" نیشان دا.

لە پەیامی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی "مەنگۆڕایەتی" هاتووە: "ئەگەرچی دوکتور قاسملوو بە جەستە لەنێوماندا نەماوە، بەڵام بیر و هزری دوکتور قاسملوو لەنێو خەڵکی کوردستاندا زیندووە و وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پەیمانی وەفاداری نوی دەکەینەوە کە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی قاسملووی ڕێبەرین تا وەدیهاتنی ئامانجی گەلەکەمان".