کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پیرانشار کەمیی ئارد و کێشەی نان هەیه

10:27 - 13 رەزبەر 2720

لە پیرانشار بەهۆی کەمیی ئارد، خەڵک کێشەی بۆ دروست بووە و ناچارن بۆ وەرگرتنی نان چەند کاتژمێر لە سەفدا بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە پیرانشار دۆخی نانواخانەکان بەهۆی نەبوونی ئارد خراپه و ڕۆژانە تەنیا ٥ هەزار نان بە خەڵک دەدرێت.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە بۆ وەرگرتنی نان کێشەیان هەیە و دەبێ چەندین کاتژمێر لە سەفدا بمێننەوە.

ساڵی ڕابردوو کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە کرد کە کەمیی ئارد لە ئێران بەرەبەرە گەیشتووەتە ئاستی قەیران و لە زۆربەی شارەکان ئارد کەمه.

نەبوونی ئارد لە بازاڕەکانی ئێران لە کاتێكدایە کە نرخی ئارد لە ئاستی ئێراندا دوو بەرابەر زیادی کردووە. لەلایەکی دیکەوە ڕێژیم نرخی نانی گرانتر کردووە.

نەبوونی ئارد لەکاتێکدایە کە "ئەمیر حوسێن قازیزادە" جێگری سەرۆکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، بە بیانووی خراپیی ئاردەوە، هاوردەکردنی گەنم ئێمەی لە ڕەوتی خۆبژێوی بەنسیبەت گەنمەوە وەدوا خستووە.