کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پێترۆشیمیی ئیلام ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا

12:43 - 14 خەزەڵوەر 2720

لە یەکەی "ئەلفینـ"ـی پێترۆشیمیی ئیلام ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە و هیچ ئامارێک لە زیانەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.

بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەکانی ئەو پێترۆشیمییە ڕایگەیاندووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەدان.

لە وەرزی هاویندا لە ژمارەیەکی زۆر لە کارخانە و شوێنە پیشەییەکانی ئێران ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا.

گرینگترینی ئەو ڕووداوە تەقینەوەی بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز بووە.