
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە لە شاری "چابەهار" سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە شێوەی ئازاد لەسەر شەقامەکان مادەی سڕکەر دەفرۆشرێت.
لەو ڤیدیۆیەدا دەبینرێت کە فرۆشیاران ڕاشکاوانە کارتخانیان داناوە و نرخی مادە سڕکەرەکان بە موشتەرییان دەڵێن.
کڕین و فرۆشتنی ماددەسڕکەرەکان زۆر بە ئاسانی لە کوردستان و ئێراندا ئەنجام دەدرێت و ئەوەش بە هاوکاریی سپای تێرۆریستی پاسداران ئەنجام دەدرێت
سپای تێرۆریستی پاسداران ڕۆڵێکی سەرەکی لە بازرگانی بە ماددەسڕکەرەکان هەیە.
ڕێژیمی ئێران بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دەسەڵاتەکەی پێش بە هیچ کار و کردەوەیەکی خەڵک ناگرێت.