کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چیای "سوور و سات" پەروەردە کراوین

21:59 - 28 رەزبەر 2720

کاک "محەممەد ناسری" ناسراو بە "حەمەی ناسری" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەباتکاری ڕۆژانی سەخت کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲٨ی ڕەزبەری ۱۳۹۹ی هەتاوی کاک "محەممەد ناسری" کوڕی"عەبدوڵڵا و زینەت" خەڵکی "هەوشار" سەنگەری خەباتی بە هاوسەنگەرانی ئەسپارد.

کاک "محەممەد" ساڵی ۱۳٣٤ی هەتاوی لە گوندی "ئەمین ئاوا" لەدایک بووه و لە تەمەنی ٦۵ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاوی دێتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەتا ساڵی ۱۳٦۵ی له هێزی "هەوشار"دا سازمان دراوه.

کاک "محەممەد" ساڵی ۶۵ هەتا ۶٨ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی حیزبدا کار دەکات.

دواتر ساڵی ۶٨ هەتا ۷۰ له هێزی شەهید "عەزیز یووسفیـ"ـدا ئەرکی حیزبیی خۆی بەڕێوە بردووه.

ناوبراو لە ماوەی ساڵەکانی ۷۰ هەتا ۷۲ی هەتاوی له سکرتاریای حیزبی دێموکراتدا کاری کردووه.

بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ۷۲ هەتا ۷۳ی هەتاوی لە هێزی "سامڕەند"دا بەرپرسیارەتی هەبووه.

ئەو خەباتکاره لە ساڵەکانی ۷۳ بۆ ۷۴ی هەتاوی دووبارە لە سکرتاریا کاری پێ ئەسپێردراوه.

ناوبراو ساڵی ۷۴ هەتا ۷۵ی هەتاوی لە کەرکووک کاری حیزبی پێ دەسپێردرێت.

لە ساڵەکانی ۷۵ هەتا ٨۰ی هەتاوی لە نەخۆشخانە کار دەکات.

کاک "محەممەد" لە ڕووداوێکی نەخوازراودا کەمئەندام دەبێ و بەو هۆیەوه لە حیزبدا وەک کەمئەندامێک ڕێزی لێدەگیرێت.

ئێوارە ڕۆژی دووشەممە کاک "محەممەد" لە ڕەزبەری پاییزدا بۆ هەمیشه ماڵاوایی له هاوسەنگەرانی دەکات.

ڕەزبەرێک کە داری هیوای کاک محەمەد بۆ هەمیشه پڕ بار مایەوە و ئامانجەکانی دەبن بە چڕوی ژیانەوە.

ئێستاش ڕێبوارەکانی کاک محەممەد چەکی دەستی ناوبرایان هەڵگرتووه و هەتا دوایین هەناسه درێژەدەری ڕێبازی دەبن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیە و هەموو هاوسەنگەرانی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.