پاش شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی شاخ و شاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕێکی قارەمانانەدا ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە چەندین شاری دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدانە نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکان بەم چەشنەن:
سنە:
باشترین پاداش بۆ شەهیدان دڕێژەپێدانی ڕێگایانە، بەداخەوە دیسان دوو هاوڕێ لە باشترین ڕۆڵەکانی کوردستان، تێکەڵ بە کاروانی سووری شەهیدانی ئه م گەلە بوون، بە وتەی ڕێبەری گەورەی گەلەکەمان کاک "دوکتۆر قاسملو" بەداخەوە ئەم شەهیدانە نە ئەوەڵین و نە ئاخرین شەهیدانی ئەم نیشتمانەن چۆن کاروانی خەباتمان دوور و درێژە، پەیامی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی تازەی گەلەکەمان "کاک سمکۆ وکاک سوهراب" دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین، هیوای تەمەن درێژی بۆ هەموو هاوڕێیان وهاوسەنگەرانیان دەخوازین، لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سنەوە.
ژنانی نییەر:
بەناوی کوردستان
سڵاو، پەیامی ژنانی نییەری دێموکرات
ئێمە ژنانی دێموکرات لە گوندی نییەر بەداخین بۆ گیانلەدەستدانی دوو ڕۆڵەی نیشتمان و پەیمانی وەفاداری بە خوێن و ڕێبازیان نوێ دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە شار بکەینە سەنگەر دژی داگیرکەرانی نیشتمان. پرسەو سەرەخۆشی لە حیزب و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکەین .
سڵاو لە دێموکرات.
شەهید نامرێ.
جوانڕۆ:
گەلێك ئازادی بوێ دەبێ نرخی ئەو ئازادییەیش بدات
ڕێبوارانی ڕێبازی پێشەوا
خاكتان سوور،ئاسمانتان سپی و زێڕین
وەرزی ڕاسانتان كەسک
بڕواتان بەڵێن و باوەڕتان حیزب و سەنگەرتان ئاڵا
ئێمە پێشمەرگەكانی شار لە شاری جوانڕۆ لەگەڵ بیستنی شەھیدبوونی دوو ھاوڕێی شاخ و شارمان شەھید "سمكۆ مەحمەل" و شەھید "سۆھراب خەدیری" زۆر خەمبار بووین.
ھەر بەم بۆنەوە ئێمە پێشمەرگەكانی شار لە شاری جوانڕۆ سۆز و بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە تا دواھەناسەی ژیانمان پارێزەری لە خاكی پیرۆزی كوردستان و ڕێگەی شەھیدانی كوردستان درێژە پێبدەین و لەسەر بست بە بستی خاكی پیرۆزی كوردستان تا دوا دڵۆپی خوێنمان لەسەر ئەم خاكە نەڕژێت قەد كۆڵ نەدەین
سەرکەوێ ڕاسان
سەركەوێ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەھیدانی كوردستان
پێشمەرگەكانی شاری لە شاری جوانڕۆ ڕێكەوتی ١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی كوردی.
سنە، گوندەکانی بۆڕیەر و نەسنار:
سڵاو بەبۆنەی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزب و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و پەیمان بە شەهیدان دەدەین کە درێژەدەری ڕێگایان بین، بەهیوای سەرکەوتن، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی بۆڕیەر و نەسنار.
سەقز:
ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز پرسە و سە رەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شە هیدە ئازیزانە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هاوسنگەرانییان دەکەین و خومان بە شەریکی خەمیان دەزانین و بەڵێن دەدێن تا دواهەناسەمان ڕێبواری ڕێگایان دە بین .
ناوچەی محاڵی مەهاباد:
ئەمڕۆ هەواڵی شەهیدبوونی دوو ڕۆڵەی بە جەرگی حیزبەکەمان پێگەیشت کە بەڕاستی زۆری خەمبار کردین، بەڵام چ بکەین کە ئەو ڕێگایە پڕە لە کەند و کۆسپ و هەوراز و نشێو و شەهیدبوونی هاوڕێ و هاوسەنگەرانمان، بەڵام ئەوەی کە ئێمە دەتوانین بۆیان بکەین ئەوەیە درێژەدەری ڕێگایان بین و هەتا ڕزگارکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان و ڕاماڵینی جاش و پاسدار و چڵکاوخۆرەکانی سەر بە ڕێژم نەسرەوین، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاکی هەموو شەهیدانی حیزب و گەلەکەمان.
بۆکان:
وێڕای دربڕینی خه م و په ژارەیەکی زۆر بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهیدان کاک "سمکۆ مەحمەل" و کاک سۆهراب خەدیریپوور" شەهیدانی هەرگیز نەمری حیزبەکەمان، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به گشتی و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە بەتایبەتی دەکەین
لێرەوە پەیمان و بەڵێن لەگەڵ هەموو شەهیدان تازه دەکەینەوه که درێژەدەری ڕێگای پیرۆزیان بین، یان دەگەین به ئامانجی شەهیدان یان تێکەڵ به کاروانی نەمران دەبین.
گوندی مێراو:
گەلێک ئازادی بوێ دبێت نرخی ئەو ئازادییەش بدات.
باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی ڕێگایانە.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دوو هاوسەنگەری قارەمان و چاونەترسمان تێکەڵ بە کارانی سوورخەڵاتی شەهیدانی گەل بوون، بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان لە هەموو پێشمەرگەکانی شار و شاخ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان دەکەین، هەروەها بەڵێن و وەفاداریی خۆمان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازیان نوێ دەکەینەوە کە تا لووتکەی سەرکەوتن درێژەدەری ڕێی ئامانجە پیرۆزەکانیان بین.
سڵاو بۆ شەهیدان
سەرکەوتن بۆ کوردستان
پێشمەرگەکانی شار
ئاوایی مێراو
١ی جۆزەردانی ٢٧٢١ی کوردی
شارەدێی نێ:
ئێمە وەک لاوانی شارەدێی نێ پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانە و هەموو ئەندامان و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەکەین، هەر لێرەدا ڕادەگەیەنین ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی.
سەرکەوتن بۆ حیزب وگەل.
سنە و ژاوەرۆی مەریوان:
بەبۆنەی شەهیدبوونی شەهیدانی نوێی گەلەکەمان شەهیدان، "سمکۆ و شاخەوان" سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حێزب و بنەماڵەی بەڕێزیان لە شاری مەهاباد دەکەین و هەروەها پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان درێژەپێدەری ڕێبازەکەیان بین. بە هیوای سەرکەوتنی حیزبە تێکۆشەرەکەمان.
ژمارەیەک لە ئەندامان ولایەنگرانی حیزب لە شاری سنە و گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان.
شوێشە:
شۆڕش قۆتابخانەی ژیانە ژینی ژێردەستی تاوانە
ئێمە وەک ئەندامانی نهێنی و پێشمەرگەی شار لە شاری شوێشە سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو هاوڕێ تیکۆشەر کاک "سمکۆ مەحمەل" و کاک "سۆهراب خەدیری" لە بنەماڵەی ئەو دوو ئازیزە هەروەها سەرجەم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و هەروەها جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوە تا گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و تا دواهەناسەی ژیانمان ڕێگایان بەر نەدەین و ئامادەی هەر چەشنە گیانبازی و فیدکارییەکین.
قوروە و دێولان:
دەستخۆشی لەو پێشمەرگە قارەمانانەی ناوچەی مەهابادی دێموکرات پەروەر ئەکەین بۆ ئەو زەبرە لە پەیکەری دوژمنی دژەگەلییان دا هەروەها داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لەدەستدانی ئەو دوو ڕۆڵە قارەمانە دەرئەبڕێن و خۆمان بە شەریکی خەمی بنەماڵەیان و حیزبی دێموکرات ئەزانین هەزاران سڵاو لە گیانی پاکیان، ڕۆحیان شاد و ڕێگاێان پڕ لە ڕێبوار بێ.
ئەندامانی حیزب لە ناوچەی قورە و دێولان.
سەرشیوی مەریوان:
ئێمە ڕاسانییانی پۆلی سەرشیوی مەریوان بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو هاوڕێی خۆشەویستمان، شەهیدانی تازەی گەلەکەمان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزانە دەکەین و ئێمەش درێژەدەری ڕێگای ئەو شەهیدانە دەبین و یان سەردەکەوین، یان وەکوو ئەوان بە سەربەرزی سەر دەنێینەوە.