کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەند شار و گوندی دیکەی کوردستان پەیمان لەگەڵ شەهیدان نوێ کرایەوە

13:14 - 3 جۆزەردان 2721

پاش شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی شاخ و شاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕێکی قارەمانانەدا ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار لە چەندین شاری دیکەی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدانە نوێ کردەوە.

لە شاری سەقز، سەلاسی باوەجانی و تەرەغە و گوندەکانی دادانەی کەمانگەر کەلاترزان، کوچکە سووری ئەویهەنگ، تەرەغە و هەروەها  لاوانی تێکۆشەری کوردستان پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانیان نوێ کردەوە.

ناورۆکی پەیامەکان بەم چەشنەیە:

سەقز:

پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین

نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین

لە لایەن خۆمان و بنەماڵەی هەموو پێشمەرگەکانی شار  بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی شاخ و شار واتە شەهید "سمکۆ مەحمەڵ و شەهید سۆهراب خەدیری پوور" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاریان بە تایبەت هاوژین و منداڵە چاوگەشەکانیان و هەروەها هەموو ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی شاخ و شار و لایەنگەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و خۆمان لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانین. لە خودای گەورە دەپارێینەوە ڕووحی شەهیدانمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و خۆراگریش بدات بە بنەماڵە و هاورێ و هاوسەنگەرانیان.

ئێمە وەک پێشمەرگەکانی شار دیسان پەیمان نوێدەکەینەوە و هەر لێرەوە بەڵێن دەدەین بە بنەماڵەی شەهیدان هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بین و ئامادەی هەر چەشنە بڕیارێکی حیزبەکەمانین بۆ جێبەجێ کردن.

گوندی دادانەی کەمانگەر کەلاترزان:

ئێمه وک ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزب و بنەماڵەی شەهیدان دەکین.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له لایەن کوڕه شۆڕشگێران و بنەماڵەکانی لایەنگران

له ئاوایی دادانەی کەمانگر کلاترزا

کوچکە سووری ئەویهەنگ (ژاوەرۆ):

له ژێر خاک و کێو و ده شتی ئەم نیشتمانه شیرینه هه زاران شەهید نێژراوه.

بەم بەهاره هەموو بوونه گوڵی سوور سەریان له خاک دەرهێناوه.

جارێکی تر هەواڵێکی دڵتەزێن گەییشته سەر لوتکەی بەرزاییەکانی هەورامان و ژاوەرۆ، جارێکی تر سابلاغ کوچکه سووری سەربەرزی بانگ کرد که دیسان هەڵۆ تیژباڵە کانی دێموکراتمان لێره میوانن و ئۆقرەیان گرتووه.

هواڵیان دا که له شێرەکانی ئاربابا و یادگارەکانی چوارچرای قازی دایان له شەقەی باڵ و بەرە و خۆر بوونەوه.

کوچکه سووریش ئەم جار پێدەکەنی و نەدەگریا، لەنێو دڵی پڕپڕ له خوێنی ئەمەی دووپات دەکردەوه‌ و بەبزه و پێکەنین دەیکوت مەخابن، بادوژمنان بزانن که هیچ کۆسپێک هەنگاوی دێموکرات شڵ ناکات.

سڵاو و هەزاران سڵاو له ڕووحی پاکی شەهیدانی ڕاسان، سڵاو له ڕووحی پاکی سەرجەم شەهیدانی نیشتمانم کوردستان.

ئێمە له کوچکه سووری سەربەرزەوه له مەکۆی خەباتەوه له ئەویهەنگی کۆڵنەدەر و دێموکرات پەروەروه سڵاو دەنێرین بۆ ڕووحی پاکی شەهیدانی نوێی گەل و نیشتمان و سوێند بێت به خاکی پیرۆزی کوردستان وسووری خوێنی هاورێانی نوێمان هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان ڕێگایان بەرنادەیین وخوێنی پاکیان دەکەیین به مەشغەڵی ڕێمان که ئەو ڕێگایه، ڕێگای ڕێبەره مەزنەکانی دێموکراته.

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی جەلاد وخوێنمژی کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکەوێت ڕاسان

سڵاو له کوردستان

سلاو له پیشمەرگه

سڵاو له دێموکرات

سەرکەوێت ڕاسانی نوێی دێموکرات

لاوانی هەمیشه دێموکراتی کوچکه سووری ئەویهەنگ(ژاوەرۆ)PDKI

پەیامی تەشکیلاتی نێوخۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی:

پەیامی تەشکیلاتی نێوخۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی حیزب، شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و سوهراب خەدیری پوور".

ئێمە وەک تەشکیلاتی سەلاسی باوەجانی بە ناوی خۆمان و سەرجەم خەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانییەوە، سەرەخۆشی لە حیزبە خۆشەویستەکەمان، ڕێبەریی حیزب، کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدە نوێیانەمان دەکەین و هاوکات پەیمان نوێ دەکەینەوە کە قەت ڕێگای ئەو شەهیدانە بەرنەدەین و درێژەدەری ڕێگایان بین.

هەر لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە نە شەهیدانمان لەبیر دەکەین و نە لەوانەش دەبوورێین کە لاوانی خەباتکار و تێکۆشەرمان دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و بە ناحەق شەهیدیان دەکەن.

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان بە رێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەر شەکاوە بێ ئاڵای ڕاسانی ڕۆژهەڵات.

تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی

لاوانی تێکۆشەری کوردستان:

وێڕاى دەربڕينى خەم و كەسەرێكى زۆر بەبونەى شەهيدبوونى شەهیدان "سمكۆ مەحمەڵ و شەهید سهراب خەدیری" شەهيدانى تازەى حيزبەكەمان سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى سەرجەم ئەندامان و كادر و پێشمەرگەكانى حيزبى دێموكرات وخەڵكى كوردستان بە تايبەت بنەماڵەى بەڕێزی شەهيدانى هەرگيز نەمرى تازەى حيزبى دێموكرات دەکەين وڕووحيان شادبێت و بەڵێن بە بنەماڵەى بەڕێزيان وحيزبى دێموكرات دەدەين كه ئێمه درێژەدەرى ڕێيان دەبين و لە ڕێگايان بەردەوام بين ئێمەش هەمووكات حازرين خۆمان فيداى حيزبى دێموكرات وخاكى كوردستان بكەين.

بمرێت كۆمارى كۆنەپەرەستى ئێران.

تەرەغە:

سڵاو و ڕێز

پێشەکی پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی نوێ ترین شەهیدانی گەلەکەمان و پێشمەرگه قاره مانەکانی حیزبەکەمان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی سەربەرز و پێشەنگی کوردایەتی دەکەین و لێرەوە له تەرەغەی سەربه رزەوه پەیمان نوێ دەکەینەوه هەتا دوایین هەناسه، ڕێبازی شەهیدانمان ڕێبازمانه و تۆڵەی دڵۆپ دڵۆپی خوێنیان دەستینینەوه.