کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەند شار و گوندی کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەرێوە چوو

12:19 - 22 بانەمەڕ 2722

ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاخ و شار لە چەند شار و گوندی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد.

ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە کێوی "بێژینگ بەسەر" هەڵکەوتوو لەسەر جادەی ئەسڵیی بۆکان ـ سەقز بە کێشانەوەی ئاڵای کوردستان و دروشمی سەرکەوێ ڕاسان و بژی حیزبی دێموکرات چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە سنە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرزاییەکانی کێوی "ئاویەر" ئاڵای کوردستانیان کێشاوەتەوە و بەم شێوەیە پشتیوانیی خۆیان دەربڕیوە.

هەروەها ڕۆڵە هەمیشە ئامادەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بۆ پەیمان نوێ کردنەوە لەگەل شەهیدانی کوردستان ئاڵای کوردستانیان هەڵ کرد.