ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە و مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بە جێژنی نەورۆز بەرەوپیری نەورۆزەوە چوون.
ئەو شوێنانەی کە چالاکییان لێ بەڕێوە چووە بریتن لە "گوندەکانی گردەباس، گردەقیت، کووڕاوا، جادەی ڕەسووڵاباد، ڕەسووڵاباد، جادەی قزقەڵا، گردە ڕەش، جادەی قوڵەسەن و بەفرەوان".
هەروەها لە شاری بۆکان پۆستێری تابیەت بە "دیداری تەرەغە" بڵاو کرایەوە.
لەو چالاکییەدا ڕۆڵەکانی دێموکرات لەنێو شاری بۆکان ئەم پۆستێرانەیان لەنێو ماڵەکاندا بەڵاو کردووەتەوە.
ئەو چالاکییانە لە حاڵێکدا بەڕێوە چوون کە سپای پاسدارانی ڕێژیم کەشێکی ئەمنییەتیی بەسەر ناوچەدا زاڵ کردووە و بە هەر شێوەیەک بەنیازە پێش بە بەڕێوەچوونی نەورۆز لەلایەن خەڵکەوە بگرێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا ماوەیەکە لە بەرەبەری نەورۆزدا سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانیان لەنێو شار و گوندەکاندا کەشێکی ئەمنییەتیی پێک هێناوە و لە زۆربەی ڕێگای گوندەکانیش بنکەی پشکنینی داناوە.