کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شاردا دەنگی سپی یەکەم بووە

18:24 - 1 پووشپەڕ 2721

لە ئەنجامی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن خەڵکی کوردستان و ئێرانەوە ڕێژەی دەنگی سپی لە چەندین شار لە دەنگی ئەسڵی زیاتر بووە.

ژماردنی دەنگەکان لە شار و گوندەکانی کوردستان و ئێران دەرخەری ئەوەیە کە لە ٣٠ ناوەندی پارێزگاکاندا جیا لە شاری "قوم" کەمترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا هەبووە.

لێکدانەوەی ئاماری دەنگەکان ئەوەشی دەرخستووە کە شارەکانی وەک: ''مەشهەد، تاران، تەورێز و ئەراک" زۆرترین دەنگی سپیان هەبوو.

پارێزگاکانی "سنه" و " ئیلام" لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کەمترین ڕێژەی بەشدارییان هەبووە.

لە شانۆی هەڵبژاردنەکاندا بەهۆی ئەوەیکە خەڵک بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا نەدەکرد بەربژێرەکان دەنگیان لە خەڵک کڕیوەتەوە.

هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆرای شار و گوندەکان لە ئێراندا لەلایەن زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکان، چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی بایکۆت کرا.

خەڵک بە کەمترین ڕێژە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بوون و بە توندی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد.