کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور قاسملوو چالاکیی تەبیلیغییان بەڕێوە بردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە، تراکت و وێنەی تایبەت به٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.
هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری مەریوان، لە شوێنەکانی وەک ئیدارەی بێهزیستی و بێهداشت دروشمیان نووسیوە و وێنەی تایبەت بە ساڵڕۆژی شەهیدانی ڤییەنیان بڵاو کردووەتەوە.
هەروەها لە گوندی "نێـ"ـی قارەمان شۆڕشگێڕانی دێموکرات، سروودی "ئەی ڕەقیب" و سروودی "شۆڕشگێڕیان" لە مزگەوتی گوند بڵاو کردووەتەوە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە "ژاوەرۆی سنە"ش، لە گوندی "هوویه" و "گەلێن" وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کردووە.
قارەمانانی دێموکرات، هەروەها لە شاری نەغەدە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردووەتەوە.
هاوکات لە شاری مەهاباد ڕێبورانی ڕێگای ئازادی، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە "تاقەدار، پارکی میللەت، ئازادگان، نزیک تێرمیناڵی گەورە، تەپەی قازی، گەڕەکی کەروێشکە، مەیدانچەی حەسەنزادە، حەوشەی نەخۆشخانەی مەهاباد، شەقامی پەرستار، باغی شایەگان و بەری شیلانان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.
هەر بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری شنۆش، لە گوندەکانی "حەسەننووران، پرداوێ، گوندەوێڵە و ڕێگاکانی نێوان گوندەکانی ئەو شارە وێنە و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کراوەتەوە.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سەقزیش، لەم گەڕەکانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە: کەریماوا، تەپەی شافێعی، نەشمیلان و بلواری حافز.
هەروەها لە شارەدێی پەسوێی پیرانشار، یادی ٢٢ی پووشپەڕ بەرز ڕاگیرا و لایەنگرانی حیزب چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.