کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شاری ئێراندا کرێکاران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

12:30 - 5 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: کرێکاران لە چەندین شاری ئێراندا، بە هۆی کێشە پێوەندیدارەکان بە کارەوە، دەستیان دایە ناڕەزایەتیدەربڕین.

ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فوولادی ئەهواز، کرێکارانی شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە، کرێکارانی ڕێگای ئاسن لە شارەکانی جۆڵفا، هادی شار، مەرەند و عەجەب شێر و هەروەها کرێکارە گرێبەستییە لە سەرکار دەرکراوەکانی لاستیکی خووزستانیش، دەستیان داوەتە ناڕەزایەتیدەربڕین.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەو کرێکارانە بە هۆی قەیرانی ئابووری، مایەپووچبوونی کارگەکان، وەرنەگرتنی مووچە  و مافەکانی کار و هەروەها ناکارامەییی مودیران دەستیان داوەتە ناڕەزایەتیدەربڕین.

ناڕازییان خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان و پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٦ هەزار کۆبوونەوەی ناڕازییانەی کرێکاریی، بە هۆی دواکەوتنی پارەی مانگانە یان دەرکران لەسەر کار و ...، بەڕێوە چووە.