کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان گیانیان لەدەست دا

12:46 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی مەریوان- سەقزدا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان گیانیان لەدەست دا.

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێن لە جادەی مەریوان- سەقزدا، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی "مەلا شەمسەدین فەتاحی" و هاوسەرەکەی و "موبین قادرپوور"، گیانیان لەدەست دا.

"مەلا شەمسەدین فەتاحی"، خەڵکی گوندی "شێخ شەروەتیـ"ـی مەریوان و کەسایەتییەکی ئایینیی ناسراوی ناوچەکانی "ساراڵ، کۆماسی و کەڵاتەرزان" بووە.

"مەلا شەمسەدین" ماوەی ١٨ ساڵ کارمەندی ئیدارەی پۆستی مەریوان بووە و بەهۆی ئەوەی کە ملکەچی ڕێژیم نەبووە و نەچووەتە ڕیزی بەسیجەکانەوە، نەکراوەتە کارمەندی ڕەسمی و پاشان دەرکراوە. ناوبراو دوای دەرکرانی لە ئیدارەی پۆست، بۆ بژێویی ژیانی بۆ زێدەکەی خۆی گەڕاوەتەوە و سەرقاڵی کاری وەرزێڕی بووە.