کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ورمێ و تەورێز چەند تانکری سووتەمەنی ئاگریان گرت

17:37 - 17 سەرماوەز 2720

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گوندی " گمیچی" لە نێوان ورمێ و تەورێز دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

لەم ڕووداوەدا کە دوو ماشێنی هەڵگری سووتەمەنی ئاگرییان گرتووە و بە تەواوەتی سووتاون؛ دوو کەس لە سەرنشینانی ئەو ماشینانە گیانیان لەدەست داوە.

خراپی و ناستانداردبوونی ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بەتایبەت کوردستان ساڵانە گیانی دەیان کەس دەستێنیت و ڕێژیمی ئێران کەمتەرخەمە لە ئاست چارەسەرکردنی کێشەی ڕێگاوبانەکان.