کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٣ لاوی مەریوانی گیانیان لەدەست دا

12:30 - 2 بانەمەڕ 2721

لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جادەی سنە- مەریوان، ٣ لاوی خەڵکی گوندی "کێمنە" لەنێو ماشینەکەیاندا سووتان و گیانیان لەدەست دا.

ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کە لەنێوان ترەیلییەک و ماشینێکی سەواری لە جۆری پێژۆی ٢٠٦ هاتە ئاراوە، سێ لاوی سەرنشینی پێژۆوەکە هەر لەنێو ماشینەکەیاندا سووتان و بوون بە قوربانیی جادەکانی مەرگ.

ئەو لاوانە خەڵکی گوندی "کێمنە" و دانیشتووی گوندی "قەڵاجێ" بوونە و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵدا بووە.

ئەمە یەکەم جار نییە کە جادەکانی مەرگ لە کوردستان گیانی هاووڵاتییان دەستێنن و لە بەرانبەریشیدا تەنیا تاوانبار ڕێژیمی ئێران و بەرپرسانی بێکیفایەتی ڕێژیمن کە هیچ هەوڵێک لەپێناو نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبان و جادەکان نادەن.