کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕۆژی جیهانیی پاک و خاوێنیدا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە "سنە" بەڕێوە چوو

13:10 - 29 خەرمانان 2720

گرووپە شاخەوانی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی "سنە" لە ڕۆژی جیهانیی پاک و خاوێنیدا چەندین گەڕەک و سەیرانگای ئەو شارەیان لە زبڵ و پاشماوەکان خاوێن کردەوە.

لەو چالاکییە ژینگەپارێزییەدا فەلەکەی "گۆزەبەشان" بەرەو "گوێزەکوێر" و هەتا پارکی "کۆرپە" لە بناری ئاویەر و سەرجەم دارستان و ژینگەی ئەو ناوچەیە خاوێن کرایەوە.

هەروەها هەر لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدا بەشداران بڕیاریان داوە ڕۆژی شەممە  ٢٩ی خەرمانان، کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە  پارکی "سپیدار" بۆ گەڕێکی تری خاوێنکردنەوەی ژینگە کۆ ببنەوە و داوایان لە سەرجەم ژینگەدۆستان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکان کردووە تاکوو لەو هەڵمەتەدا بەشداری بکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا لە چەند شاری دیکەی کوردستان بەو بۆنەوە هەڵمەتی ژینگەپارێزی بەڕێوە چووە و ژینگەی کوردستانیان خاوێن کردەوە.