کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆمیتەی سۆران ڕێز لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات گیرا

18:20 - 24 بانەمەڕ 2722

لە ڕێوڕەسمێکدا لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە کۆمەڵێک ئەندامی حیزبی دیموکرات لە کۆمیتەی ''سۆران'' کرا کە ماوەی بیست ساڵە چالاکانە ئەرکی ئەندامیەتیی حیزبیان بەڕێوە بردووە.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر لەلایەن ''ڕامین عومەرزادە'' بەرپرسی کۆمیتەی سۆران باسێک سەبارەت بە هاتنی بەشی ئاشکرای ڕێکخستن و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کار و تێکۆشانیان لە کۆمیتەدا پێشکەش کرد.

پاشان "شەهرام حەمیدزادە" بەرپرسی بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی حیزبی دێموکرات باسێکی تایبەتی لەسەر "گرینگیی کاری ڕێکخستن، ئەرکی ئەندامانی حیزب لە کاری ڕۆژانە لە کۆمیتەکەدا و هۆکاری پێدانی لەوحی بیست ساڵە بە ئەندامان و مافەکانیان لە حیزبدا" پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

پاشان لەوحی بیست ساڵە لەلایەن ''بەرپرسی بەشی ئاشکرای ڕێکخستنی حیزب پێشکەش بە ''کامیل دوسکی، شەهلا شێخبزینی و ئەبوبەکر زاهیدیەکتا'' کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە سەرەنج، تێبینی و پێشنیاری بەشداربووان کۆتایی پێ هات.