کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە بیست ساڵ خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵێک ئەندامی حیزبی دێموکرات گیرا

10:46 - 17 بانەمەڕ 2722

لە ڕێوڕەسمێکدا لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە کۆمەڵێک ئەندامی حیزب لە کۆمیتەکانی "پشدەر، بیتوێن و کۆیە" کرا کە ماوەی بیست ساڵە چالاکانە ئەرکی ئەندامەتی حیزبیان بەڕێوە بردووە.

سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ساتێگ بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر "شەهرام حەمید زادە"  بەرپرسی بەشی ئاشکرای دەزگای ڕێکخستنی حیزب باسێکی تایبەتی لەسەر "گرینگیی کاری ڕێکخستن و هۆکاری پێدانی لەوحەی بیست ساڵە بە ئەندامان و مافەکانیان" لە حیزبدا پێشکەش بە بەشداران کرد.

پاشان سروودێک لە ژێر ناوی "هەر دێینەوە" لەلایەن هونەرمەند و ئەندامی حیزب "فەتاح سەوزەواری" پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا لەوحی ڕێزلێنان لەلایەن "محەممەدزیف قادری" جێگری دووەمی لێپرسراوی حیزب "حوسێن نازدار" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزب "ڕۆستەم جەهانگیری" بەرپرسی دەزگای چاودێری و لێکۆڵینەوەی حیزب و "خالید دەرویژە" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبەوە پێشکەش بەو کەسانە کرا کە زیاتر لە بیست ساڵە ئەرکی ئەندامەتیی حیزبیان بە ئەستۆوە بووە.

ئەو کەسانە بریتی بوون لە:

کۆمیتەی "پشدەر" کەریم ئیبراهیم‌پوور، گوڵێ یووسفی، ئامینە محەممەدی، عومەر ڕەسووڵی، مەحموود تەهایی، مارف تەهایی، محەممەد عیزەت خاه، جەعفەر ئەحمەدزادە، قادر محەممەدی.

لە کۆمیتەی "بیتوێن" فەتاح ئیبراهیمی، فەتاح سەوزەواری، قادرڕەشی، ڕەسووڵ عەبدوڵڵاپوور.

لە کۆمیتەی "کۆیه" بێهجەت ئازادیخاه، سەعید کاکە ئاغازادە، هادیە عەبدوڵڵا نژاد، تەها بەندوخت، قەرەنی پوورپیرۆت، بەسیدە ڕووحانی و خەدیجە میرزایی".

کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێ هات.