کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە بیست ساڵ خەبات و تێکۆشانی ئەندامانی حیزبی دێموکرات گیرا

13:48 - 28 بانەمەڕ 2722

دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات ڕێوڕەسمێکی بۆ ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە کۆیە بەڕێوە برد، لەو ڕێوڕەسمەدا ڕێز لەو ئەندامانە گیرا کە ٢٠ ساڵە ماندوونەناسانە خزمەت بە حیزب و گەل دەکەن.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە و ئەندامانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دوای بەخێرهاتنی بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە، ''شەهرام حەمیدزادە'' بەرپرسی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی لەسەر ئەرک و ڕۆڵی ئەندامانی حیزب پێشکەش کرد.

پاشان سروودێک لەژێر ناوی "قەفەس" پێشکەش کرا.

لە درێژەدا دێکۆمێنتارییەک لەسەر مێژووی کۆمیتەی زاگرۆس و کار و چالاکییەکانی نیشان درا.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ئەو ژنانەی کە ماوەی ٢٠ ساڵە وەکوو ئەندامی ئاشکرای حیزب هەوڵ و تێکۆشانیان هەبووە ڕێزیان لێ گیرا کە بریتی بوون لە: "شەمسی ئیسماعیلزادە، نەدیفە ئەسەدی، ڕووناک قۆرخی، عیسمەت ڕەسووڵپوور، ڤیان حوسێنی، زیبا ڕەوشەن، سەیران ئیزەتی و ویدا یاری".

دواتر گۆرانییەکی فۆلکلۆر لەلایەن "غوڵام فاتحی" پێشکەش کرا.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و خۆشیی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.