لە کافەی بازاڕ ئەپێک بە ناوی "کۆڵبەران" دروست کراوە و خراوەتە بەر دەستی بەکارهێنەران و نرخی هەزار تمەنیشی بۆ دانلۆد بۆ دیاری کراوە.
ئەو ئەپە هەندێک کارایی دراوەتێ کە تەنیا مەبەست لێی نیشاندانی هەژاری و ڕۆژڕەشی کۆڵبەرانە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیاتی چارەسەریی قەیرانەکانی خەڵک، چارەڕەشی چینە هەژارەکانی کۆمەڵگە دەکاتە بابەت بۆ گاڵتە و قومارپێکردن.