کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان داوا لە خوێندکاران کراوە دەنگ نەدەن

13:19 - 26 رێبەندان 2719

لە زانکۆکانی کرماشان پەیامێک بڵاو کراوەتەوە کە داوا لە خوێندکاران کراوە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.

لەو پەیامەدا هاتووە بە هۆی ئەویکە هەڵبژاردنەکان هیچ کاریگەرییەک لە سەر دۆخی کۆمەڵگا و سیاسەتدا نییە بۆیە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکەین.

هەروەها باس لەوە کراوە ئێمە نامانهەوێ هەڵەی ڕابردوو دووپات بکەینەوە بۆ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی ناکەین.

ڕێژیم بۆ بەشداری‌پێکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا هەموو پلانێکی گرتووەتە بەر بەڵام خەڵک وێنە و بنێری پاڵیوراوانی ڕێژیم دەدڕێنن.

هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی و ئێران بایکۆت کراوە.