کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان لەهەمبەر نەبوونی دەرمان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو

17:50 - 12 خەزەڵوەر 2720

خەڵکی "کرماشان" لەهەمبەر نەبوونی دەرمان لە بەردەم بینای ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

لەسەرەتای هاتنی کۆرۆناوە هەتا ئێستا دەرمان لە پارێزگاکانی کوردستان و ئێراندا بەڕادەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و لە ئەگەری بوونی دەرمانیشدا نرخی زۆر گران بووە و لە توانای کڕینی هەموو کەسێکدا نییە.

لە کرماشان بنەماڵەی نەخۆشەکان بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بەنیسبەت نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا لە کۆبوونەوەیەکی بەرینی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەر چەند ڕێژیمی ئێران نەبوون و کەمیی دەرمان دەگێڕێتەوە بۆ گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا بەڵام ئامریکا دەیان جار ڕەتی کردووەتەوە کە گەمارۆی لەسەر بەشی تەندروستی و دەرمانیی لەسەر ڕێژیمی ئێران دانەناوە.