کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشان ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

18:49 - 16 بانەمەڕ 2720

ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان بەردەوام لە هەڵکشاندایە و ئەمە دۆخێکی مەترسیداری لەو پارێزگایەدا پێک هێناوە.

''مەهەدی محەممەدی''، بەرپرسی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ستادی بەڕیوەبەریی کۆرۆنا لە زانکۆی کرماشان وتوویەتی، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٤٠ کەسی دیکە لەو پارێزگایە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوونە.

هەتا ئێستا لە پارێزگای کرماشان ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە هەزار و ٥٣١ کەس و ٨٠ کەسیش گیانی خۆیان لەدەست داوە.

 ئەوە لە حاڵێکدایە، ئەم ئامارانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بڵاو دەبێتەوە، دوور لە ڕاستین و دۆخەکە لەوەی کە نیشان دەدرێت مەترسیدارترە.

 پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی دەرمانی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی ڕێژیم، لە دۆخێکی نالەباردان و هەر ڕۆژە ژمارەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.