کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کرماشاندا یەک لەسەر سێی ژیانە هاوبەشەکان بە تەڵاق کۆتایی دێت

13:50 - 19 پووشپەڕ 2720

بەپێی نوێترین ئاماری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی ڕێژیمی ئێران لە ئاکامی هەر سێ ژیانی هاوبەش یەکیان بە تەڵاق دەکێشرێت.

بەپێی  ئاماری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی ڕێژیمی  ئیسلامیی ئێران ئاماری تەڵاق لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ٢٣ لەسەد بووە بەڵام لە ساڵی ١٣٩٨ ئەو ڕێژەیە بۆ ٣٠.٣ بەرز بووەتەوە.

شاری "سەحنە" بە ڕێژەی ٤٩.٨ بەرزترین ئاماری تەڵاقە لە پارێزگای کرماشان و "گێڵان" بە ١١.١ کەمترین تەڵاقی تێدا تۆمار کراوە.

ئاماری تەڵاق بەنیسبەت ساڵانی پێشووترەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو زۆر بووە و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە بە کێشەی ئابووری، هەڵاوسان، نەبوونی کار و داهاتی پێویستی بنەماڵەکان.

 بنەماڵە یەکەمین پێکهێنەری کۆمەڵگایە و پەروەردە و بارهێنانی منداڵ لە نێو بنەماڵەدا سەرچاوە دەگرێت کە تەڵاق ڕۆڵێکی نەرێنی دادەنێت لەسەر داهاتووی منداڵ و کۆمەڵگادا.