کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان ئاماری تووشبووان به کۆرۆنا بەرز دەبێتەوە

10:48 - 12 رەشەمه 2719

لە شارەکانی کوردستان ڕێژەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا تووش بوونە بەرز دەبێتەوە، بەڵام ڕێژیمی ئێران هەتا ئیستا ئامارێکی لەبارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان بڵاو ناکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنێک لە مەریوان کە لە تاران گەڕاوەتەوە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی مەریوان قەرەنتینە کراوە.

ئەو ژنە تەمەنی ٧٧ ساڵە و ئێستا بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی مەریوان قەرەنتینە کراوە.

هاوکات لە مەهاباد هاووڵاتییەک بە ناوی "خ.ل" بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە قەرەنتینە کراوە.

لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک تووشی کۆرۆنا بوونە؛ لە سەقز تەنانەت هاووڵاتییەک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە بەڵام ڕێژیم باسی لێ نەکردووە.

هەروەها لە کوردستان چەندین دەروازەی سنووری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە و خەڵک زیاتر مەترسیی ئەو نەخۆشییەیان لەسەرە.