لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری "بۆکان، گوێکتەپە، گوندی لەج" و ناوچەی دەورووبەری شاری مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی شانۆی هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پوستێر و تراکت و دروشمی تایبەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم وەک: "دەنگدان بە ڕێژیم خیانەت بە خوێنی شەهیدانە و سەرکەوێ ڕاسان" هەروەها سووتاندنی وێنەی "ڕەئیسی" چالاکییان بەڕێوە بردووە.
هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە درێژەی چالاکییەکانیاندا پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان بە تایبەت شەهیدان" سمکۆ مەحمەڵ، سۆهراب خەدیریپوور، هادی شێخە و ئەیووب سوڵتانی" نوێ کردووەتەوە.
لاوانی پێشەنگ لە مەهاباد وێنەی شەهیدانیان بڵاو کردووەتەوە و داواشیان لە خەڵک کردووە بە هیچ شێوەیەک بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن.
لاوانی تێکۆشەر جەختیان کردووەتەوە کە ئەوان خوێنی شەهیدان لەبیر ناکەن و بە هیچ شێوەیەک لە بەناو هەڵبژاردنەکاندا بەشداری ناکەن.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری "بۆکان، گوێکتەپە و گوندی لەجــ"ـی شاری مەهاباد داوایان لە خەڵک کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.