کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

11:54 - 11 بانەمەڕ 2721

لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شاری پیرانشار تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی لاجان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و بە نووسینی دروشمی تایبەت پشتیوانیان لە حیزبی دێموکرات کردووە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری سەردەشت لە وروودیی شار ئاڵا و ئارمی حیزبی دێموکراتیان هەڵکردووە و بووەتە هۆی خۆشحاڵیی خەڵک.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە شێوازی جیاواز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دەکەن.