ئەندامان و لایەنگرانی حيزبى دێموكراتی کوردستانی ئێران له شارى بۆكان، بۆ پشتيوانی له هێزى پێشمەرگەى كوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
قارەمانانی دێموكراتی له شارى بۆكان، بۆ پشتيوانی لە حیزبی دێموکرات و هێزى پێشمەرگەى كوردستان، بە بڵاوكردنەوەی وێنەى ڕێبەرانى شەهيد، ئارمى حيزبی دێموکرات و نووسينى دروشم لە شوێنەکانی وەک : ''گڵکۆى موقبيل هونەرپەژو، كێوى بەردەزەرد، کێوەڕەش و جادەی كۆسە هەتا نێوشار'' چالاكى تبليغییان ئەنجام دا.