لە کێوی سەربەرزی "تەرەغە"ی بۆکان و "سەهۆڵانـ"ـی مەهاباد، بەبۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٧٢١ی کوردییەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. لەو چالاکییەدا و لە چەند شوێنی جیاواز، ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵ کرا.
تێکۆشەرانی دێموکرات بە دانانی شیرینی، تراکت و پۆستێری ڕێبەرانی شەهید، پێشەوا قازی، دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی، لەسەر ڕێگای هاتوچۆی میوانان و خەڵکی شار، کێوەکەیان زیاتر ڕازاندبووەوە.
لەلایەکی دیکەوە لەسەر ڕەوەزە بەردەکان دروشمەکانی "سڵاو لە حیزبی دێموکرات، هێزی ١١٠ی بەیان، ڕاسان، سڵاو لە ڕاسانی شار و شاخـ"ـیان نووسیبوو.
هاوکات لە ئەشکەوتی "سەهۆڵان" سەر بە مەهاباد، هەتا گوندی "عیلماباد" نزیک تەرەغە، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.