کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

16:18 - 22 سەرماوەز 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە شار و گوندەکانی "بۆکان، پیرانشار و سایین قەڵا" بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و ئارمی حیزبی دێموکرات و وێنەی دوکتور قاسملوو، ئەو ڕۆژەیان بەرز نرخاند.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە بۆکان لە شوێنەکانی "ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، سالۆنی سیمۆرغ، سالۆنی وەرزشیی پەروەردە، فرمانداریی بۆکان، بەخشداریی ناوەندی، سینما وەحدەت، سالۆنەکانی وەرزشی، مەیدانی فووتباڵ، ئیدارەی بەرق، پاسگای پۆلیسی فەلەکەی فرمانداری و زۆربەی مەتەبی دوکتورەکان و دەرمانخانەکانی بلواری کوردستان و نەخۆشخانەی کۆنی شار" پوستێر و تراکتی تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەری کوردستان لە شار و گوندەکانی پیرانشار چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە لە شاری پیرانشار چالاکییان لێ بەڕێوە چووە بریتن لە: "کۆڵانەکانی دەوروبەری محەممەد ئەوراز، ٢٤ میتری، مام خەلیل، تالاری هۆزان و تالاری ژینۆ"؛ هەروەها لە گوندەکانی "زنگیاوێ، شنۆ زەنگ، خورینج، گردەبن، خەراپە، خڕێ بەرداشان، دەوروبەری بەنداوی کانی سێو و سۆغانڵوو".

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەسەر تابلۆی شاری سایین قەڵا و گوندەکانی "ئورتاکەند، ترکاشە، قەدیم و قشڵاخ" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.