لە بەرەبەری ٢٥ی "گەلاویژ" ٧٦ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە "پیرانشار و بۆکان" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان لە شاری "بۆکان" لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان کرد.
لەو پەیامەدا پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژ کراوە و پەیمان لەگەڵ ئامانجەکانی حیزبی دێموکرات نوێ کراوەتەوە.
هاوکات لە "پیرانشار" ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە "کۆنەلاجان" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە.