کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە خەڵک زێڕەکانی خۆیان دەفرۆشن

12:27 - 8 بانەمەڕ 2720

له سەقز کە لە ئێستادا بێکاری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە، خەڵک لە ڕووی ناچارییەوە و بۆ بژێویی ژیانیان، زێڕەکانیان کە تەنیا پاشەکەوتی ژیانیانە دەفرۆشن.

هەروەها هەندێکیش بەبۆنەی چوونەسەرەوەی نرخی زێڕ، زێڕەکانیان دەفرۆشن و ئەمە دەرخەری ئەوپەڕی بێمتمانەیی خەڵکە بە ڕێژیمی ئێران.

 لە هەمان کاتدا زێڕفرۆشەکانیش بەهۆی نەبوونی پارەی نەخت لە بازاڕەکاندا، بە کەمی زێڕ لە خەڵک دەکڕن.

لە پارێزگا پەراوێزخراوەکانی ئێران، بەتایبەت پارێزگاکانی کوردستان، بەهۆی نەبوونی کارگە و کارخانە و هەروەها نەڕەخساندنی هەلی کار بۆ خەڵک لەلایەن ڕێژیمەوە، هەژاری لە لووتکەدایە.

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی دووکان و بازاڕەکان، خەڵکی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر گوشاریان بۆ هاتووە.