کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان جێژنی ٢ی ڕێبەندان پیرۆز دەکرێت

10:58 - 30 بەفرانبار 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان لە چالاکییە تەبلیغییەکانیان بەردەوامن.

لە "پیرانشار" ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شەقامەکانی "مزگەوتی ئەنسار، کانیی کۆنەخانێ، گەڕەکی قەبران، کوی ئامانج، کۆڵانەکانی خۆراووی کەمەربەندیی کۆنەخانی، کوچەی خولەفای ڕاشدین، مەیدانی بەسیج، دەورووبەری شیناوێ، شەقامی مەنگووڕ، شەقامی پیران و کوچە و کۆڵانەکان ئەو شەقامە، شەقامی ئاشیانە و کۆڵانەکانی، فەرهەنگیان، تێرمیناڵی گوندەکان، شەقامی قودس، قوتابخانەی شورا و کۆڵانەکان، شارەکی مەنگووڕ، گوندەکانی کارخانەی قەند، بەردەقەل، سێڕای خورینج، کانی باغ، حاجی غەڵدە، لک بن و ڕێگای ئەحمەد غەریب" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە ئیلام یادگاری باب و باپیران ،ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کوشتارگا، چواڕڕێیانی ئەسڵیی باقر و مەیدانی ئیمام عەلی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە شنۆ تێکۆشەرانی دێموکرات لە گەڕەکی ڕەحیم ئاباد و تاچیناوێ چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە.

لە مەهاباد ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە پشتەپ، گردەڕەش، جادەی گردەڕەش، ڕەسووڵاباد، جادەی ڕەسووڵاباد، قزقەڵا، قوڵەسەن، تازەکەند و شاروێرانی مەهاباد چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چووە.

لە سەقز لاوانی دێموکرات لە گەڕەکی قەوخ بۆ یادی کۆماری کوردستان چالاکیی تەبلیغییان کردووە.

لە بۆکان ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئاڵەشین و قانزالی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە بانە تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەنداوی مرۆوەتی پیرۆز کرد. هەروەها ژنانی‌ دێموكرات له‌ ناوچه‌ی‌ سوورێنی‌ بانه‌ به‌بۆنه‌ی‌ ٢ی‌ ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان وێڕای‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڕمی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان به‌رز ڕاده‌گرن و په‌یمانی‌ وه‌فادارییان له‌گه‌ڵ‌ ئامانجه‌كانی‌ كۆماری‌ كوردستان نوێ‌ كرده‌وه‌.

لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا لە ڕاستە بازار، کوچە و کۆڵانی شار، گەڕەکەکانی بلواری سلێمانبەگ، بلواری عوسماناوا، حمزاوا، بەری پیرموراد، گەڕەکەکانی بناری ئاربەبا و پادگان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە چووە.