کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ''سمایل شەریفزادە'' و ڕۆژی خوێندکاری کورد بەرز ڕاگیرا

12:36 - 10 بانەمەڕ 2722

ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ''سمایل شەریف زادە'' و ڕۆژی خوێندکاری کورد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ''سمایل شەریف زادە'' و ڕۆژی خوێندکاری کورد، لە زانکۆکانی ئازاد، پەیام نوور و علمی کاربوردی بۆکان چالاکی بەرینی تەبلیغیان ئەنجام دا و يۆژی ١٢ی بانەمەڕیان بەرز نرخاند.

لە مەهاباد، ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد و شەهیدبوونی خوێندکاری پێشڕەو و شۆڕشگێڕی کورد شەهید ''سمایل شەریفزادە لە زانکۆی ئازاد و پەیامی نوور و دانیشکدەی پەرستاری چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد و سەلماندیان کە ڕێگا و ڕێبازی شەهید شەریفزادە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد بەردەوامە.

لە سنەی خوێناوی، ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیاندا لە گەڕەکەکانی ''چوارڕێیانی سیرووس، پیرمحەممەد، یاریگەی تەختی'' یادی سەهید سمایل شەریف زادە و ڕۆژی خوێندکاری کوردیان بەرز نرخاند.

هەروەها ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکاران لە سنە ڕۆژێک پێشتر لە "زانکۆی کوردستان، زانکۆی پەیامی نوور، زانکۆی ئازاد، زانکۆی فەرهەنگیان، دانیشکەدەی علوومی ئینسانی، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە بردبوو.

١٢ی بانەمەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ''سمایل شەریف زادە'' خوێندكاری بەهەڵوێستی كوردە کە ٥٤ ساڵ لەمەوپێش لە بەرخۆدانێکی قارەمانانەدا لەلایەن ڕیژیمی پەهلەوییەوە شەهید کرا و بوو بە ڕێنوێنی خەبات و هێمای خوێندکاری کورد.