کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی بەرز ڕاگیرا

10:20 - 2 بەفرانبار 2720

لە درێژەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت لەلایەن خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بەبۆنەی شەوی "یەڵدا"، لە چەندین شار و گوندی دیکەی کوردستان ئەو ڕێوڕەسمە بەرز ڕاگیرا.

لە شارەکانی: "پیرانشار، شنۆ، بانە، سەردەشت، مەهاباد، ورمێ و بۆکان" خەڵک بە ڕازاندنەوەی سفرەی تایبەت بە شەوی "یەڵدا"، ئەو شەوەیان پیرۆز کرد.

لەو شەوەدا کە شەوی لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو"یە، خەڵکی کوردستان وێنەی دوکتور قاسملوو لەسەر سفرەکانیان دادەنێن و مۆمی تەمەنی دوکتور قاسملوو هەڵدەگیرسێنن.

شەوی یەڵدای ئەمساڵ، ٩٠ ساڵ بەسەر لەدایکبوونی دوکتور "قاسملوو" ڕێبەری ناوداری گەلی کورد تێپەڕی.